11:08 | 2008/4/7 | شوانی

12:16:44
بڕیاره به‌م نزیكانه یه‌كه‌مین پێشانگای په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌دهۆك بكرێته‌وه.بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی 13/4 یه‌كه‌مین پێشانگای په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا كاره ده‌ستییه‌كانی به‌شه‌كانی سیرامیك و سیرامیكی سارد‌و گوڵ و دارتاشی و كانزاكان و وێنه‌ی ئه‌ندازه‌یی و رستن و كاره‌با نمایشده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ده‌ستنیشانكردنی شاری دهۆك له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه بورهان محه‌مه‌د وتی: ده‌ستنیشانكردنی دهۆك بۆ هاندان و پته‌وكردنی خوێندنی پیشه‌ییه له‌شاره‌كه‌دا، روونیشیكرده‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه ده‌بێته هۆكارێك بۆ هاندانی كاری ده‌ستی خوێندكار‌و قوتابیانی به‌شه پیشه‌ییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بازاڕی كار‌و پیشه نزیك بخرێنه‌وه.
زیاتر له 50 قوتابخانه‌ی پیشه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه‌ش یه‌كێكه له راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی پارساڵ كه جه‌خت له پاڵپشتی و به‌هێزكردنی خوێندنی پیشه‌یی ده‌كاته‌وه له كوردستاندا.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 16 له 46 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو