11:16 | 2008/4/7 | شوانی

12:29:46
عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پا‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ل سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری پا‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. دلیر حه‌قی شاوێس ورده‌كاری راپۆرتی ئاماده‌كراوی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سالی 2008 خوێنده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌تێبینی وپێشنیازه‌كانی لیژنه‌كه كرد له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی هه‌رێم، كه نزیكه‌ی 17 خالی له‌خۆ گرتووه
عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پا‌رله‌مانی كوردستان ، رێنمایی و راسپارده‌ی پێویستیشی بۆ ده‌وله‌مه‌ندكردنی راپۆرتی لیژنه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌پێوسته بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تا ئێستا یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه وبودجه‌ی گشتی هه‌رێمیش به‌یه‌كگتروویی پێشكه‌ش بكرێت و له‌پا‌رله‌مان بریاری له‌سه‌ر بدرێت. هه‌روه‌ك داوای لێ‌كردن كه كاری جدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌پا‌رله‌ماندا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان وكاروباری رۆشنبیری پا‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری، پێشوازی له وه فدێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه كرد. له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وه فدی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چۆنیه‌تی دانان ودابه‌شكردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته كه ى بۆ ساڵی 2008 روونكرایه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئارێز عبدالله سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان وكاروباری رۆشنبیری په‌رله‌مانه‌وه داوا له‌شاندی وه‌زاره‌ت كرا،چۆنیه‌تی دانانی خه‌رجیه‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2008 رونبكاته‌وه له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند: خه‌مڵاندنی بودجه‌ی ئه‌مساڵمان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای وه‌زاره‌ت و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه تازه دامه‌زراوه‌كان بووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پێشنیازی خۆمان بۆ كاروچالاكییه‌كان خستۆته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم. هه‌ر له‌كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری رایگه‌یاند: پێویسته په‌رله‌مان داوا له‌حكومه‌ت بكات، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌شاری كه‌ركوك وناوچه تازه رزگاركراوه‌كانی دیكه ته‌رخان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت زیاتر په‌ره به‌و ناوچانه بدرێت له‌گشت روویه‌كه‌وه كه په‌یوه‌سته به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه. دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شاندی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تێبینی وسه‌رنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر شێوه‌ی دارشتنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان درانه‌وه‌و ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه، كه پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه، كه گرنگیه‌كی تایبه‌ت به‌بواری سینه‌ما بدرێت و تا كه‌رتی تایبه‌تی جێ خۆی ده‌گرێت كه‌رتی گشتی هاوكاربێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان. جێی ئاماژه بۆكردنه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ئێستادا زیاتر له3800 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌و داواشیكردووه 300 تا400 میلاكی دیكه‌شی بۆ دامه‌زرێنن و 11 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه‌و جگه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی گه‌رمیان وتوركمان وسریانی كردۆته‌وه.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 15 له 46 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو