14:30 | 2008/4/7 | شوانی

فوئاد عوسمان15:41:34
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7/4 عوسمان شوانی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له جون دیكسون نوێنه‌ری بنكه‌ی بازرگانی جیهانی كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆرك- ه.
له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا جون دیكسون ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان روونكرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت سه‌نته‌ری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر دابمه‌زرێنن.
وه‌زیری پلاندانان دوای ئه‌وه‌ی پشتگیری بۆ پرۆژه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه به‌گرنگییه‌وه باسی له‌و پرۆژه‌یه كرد بۆ خزمه‌تكردنی بازرگانان و به‌ڵێنده‌رانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له‌ڕووی به‌یه‌ك گه‌یشتنی بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بازرگانانی دونیا و ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی.
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی بوونی سیسته‌مێكی بانكی پێشكه‌وتوو كرده‌وه بۆ ئه وه‌ش داوای لێ‌كردن یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌و سیسته‌مه بانكییه كلاسیكییه كه له عیراق و كوردستان كاری پێده‌كرێت.
هه‌روه‌ك داواشی لێ‌كردن دوای ته‌واو بوونی ئه‌و دراسه‌یه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كه‌یان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه تاكو له رێگای ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و رێوشوێنی گونجاوی بۆ ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ك هه‌موو كارئاسانییه‌كی خسته‌ڕوو بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 14 له 46 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو