10:35 | 2008/4/8 | شوانی

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی .بەیروت11:47:14
له‌دوا رۆژی به‌رنامه‌ی كاری وەفدی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لوبنان كه‌له‌سه‌ر داوای كه‌نیسه‌ی یه‌كێتی مه‌سیحیه ئینجیلیه نیشتمانیه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژی له‌لوبنانه "سه‌ردانی خویندنگەی( مه‌عمه‌دانیه‌ی ئینجیلی) له‌به‌یروتی پایته‌خت كرد كه 1230 خویندکاری كوروكچ له‌قۆناغی دایه‌نگه و خانه‌ی منداڵانه‌وه
هه‌تا قۆناغی دواناوه‌ندی تێدا ده‌خوێنن و 93%ی موسڵمانن و ژماره‌یه‌ك دورزی و مه‌سیحیشی تێدایه"هه‌روه‌ك به‌رێوه‌به‌ری (ولیه‌م ئوینز) راگه‌یاندین: خوێندنی ره‌سمی به‌زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیه و رۆژانه ته‌نها یه‌ك وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌خوێنرێت و بۆ ئه‌وه‌ی خویندکارە موسڵمانه‌كان له‌رۆشنبیری مه‌سیح شاره‌زابن هه‌فته‌ی وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحی لە کاتژمیریکدا ده‌خوێنن" <
هه‌ر هه‌مان رۆژ وەفده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌لایه‌ن (نه‌دیم قرتاس)سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی و راگری كۆلیژی پزیشكی له‌لوبنان و ژماره‌یه‌ك له‌یاریده‌ده‌رانی پێشوازیكران و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له‌لوبنان ئاماده‌یی پیشاندا خولی به‌رده‌وامی مه‌شقكردن بۆ پزیشك وكادیرانی ته‌ندروستی و ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان رێكبخات و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كه‌نیسه‌ی ئینجیلیش ئاماده‌یی پیشاندا كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م خولی مه‌شقكردنه رازی بێت" شوێنی خه‌وتن و مانه‌وه بۆ(7)خوندکاری و كادیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له‌لوبنان خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری و هیوای خواست په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆکەیان و زانكۆكانی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بره‌وی پێبدرێتئه‌و دیداره له‌ماڵی پزیشكی به‌ناوبانگی لوبنانی ئیبراهیم داغر رێكخرا كه یه‌كه‌م پزیشك بوو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ساڵی 1959 نه‌شته‌رگه‌ری دڵی له‌لوبنان به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامدا.ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 13 له 46 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو