14:04 | 2008/4/9 | شوانی

15:11:44
(مەلابەختیار) له کۆبونهوهیهکدا لهگهل کادیرانی مهلبهندی ههولیر بەووردى بارودۆخى ئەمنى و سیاسى ئێستاى عێراقى تاوتوێکردو وتى: دوابەدواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى تەنفیزى بەسەرۆکایەتى بەڕێز (مام جلال) سەرۆک کۆمارى عێراق و بەئامادەبوونى هەردووجێگرەکەى (عادل عەبدولمەهدى و تاریق هاشمى)و (نورى مالیکى) سەرۆک وەزیران ، تەئکید لەسەر جێبەجێکردنى بەیاننامەى ئەنجومەنى سیاسى ئاسایشى نیشتیمانى کراوەتەوە ، لەهەمان کاتیشدا هەوڵدراوە بۆڕێکخستنى دیدارێک لەنیوان (نورى مالیکى و تاریق هاشمى) بۆگفتووگۆ کردن لەسەر مەسەلەى گەڕانەوەى (بەرەى تەوافوق) بۆناو حکومەت ، هەڵبەت ئەمەش هەنگاوێکى کرنگە بەئاراستەى گەڕانەوەى ئاشتى و ئارامى و هەیبەتى دەوڵەتى عێراقیش کامل دەکات ، بەتایبەت دواى نەهێشتنى میلیشیاى چەکدارى لەعێراقدا. سەبارەت بەپەیوەندى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق ، کارگێرى( م.س ) وتى:بڕیارە پێنج شەممەى داهاتوو وەفدێکى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى (نێچیرڤان بارزانى) سەرۆکى حکومەت سەردانى بەغدا بکات و دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانى حکومەتى عێراقى لەسەر مەسەلە چارەنوس سازەکان ئەنجام بدات .سەببارەت بەناوخۆى هەرێمى کوردستانیش مەلا بەخیتار باسى لەهەنگاوەکانى هەردوو مەکتەبى سیاسى (پ.د.ک)و(ى.ن.ک) بۆ ڕاگەیاندنى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم کردو وتى: مەبدەئییەن هەردوولامان ڕێکەوتوین و 80% کارەکان تەواو کراون ، دوابەدواى راگەیاندنى کابینەى نوێ ، کەگۆڕان لەهەندێ وەزارەت دەکرێ ، جێگرى وەزیر دادەنرێت و کاریش لەسەردانانى بەڕێوەبەرەگشتیەکان و ڕاوێژکارو لێپرسراوانى ترى حکومى دەکرێ. سەبارەت بەگۆڕانکاریە ئیقلیمى و جیهانیەکانیش (مەلابەختیار) وتى: بڕیارە لەم نزیکانە بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکى گونجاو وەفدى نێوان ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکاو کۆمارى ئیسلامى ئێران کۆببنەوەو لەم کۆبوونەوەیەشدا سەرکردایەتى سیاسى کورد وەک ناوبژیکار ئامادەدەبێ و رۆڵى بەرچاوى خۆى دەبینێ .
لەکۆتایى دانیشتنەکەشدا چەندین پرسیارو ڕاوسەرنج رووبەڕوى وتەبێژى مەکتەبى سیاسى (ى.ن.ک) کرانەوەو بەڕێزیشیان روونکردنەوەى پێویستیان خستەڕو .
تهواوی پهڕگهکانی وێبلاگ
دواترین | پهڕگهی 5 له 46 | پهڕگهی ڕابردوو