هێمن شوانی

RSS | PODCAST



وتەبێژى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە رێگەیى ڤیدۆ کۆنفرانسەوە کۆنگرەیەکى رۆژنامەیى لەگەڵ رۆژنامەوانى کورد سازدا

18:13 | 2008/4/9 | شوانی

 

هیمن شوانی19:22:39

بە بۆنەى تێپەربونى 5 ساڵ بەسەر پرۆسەى ئازادى عێراق ،ئێوارەى ئەمرۆ چوارشەممە خاتوو مێرەم بى مینتاگۆ ووتەبێژى رەسمى باڵێوزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لە رێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆنگریەکى رۆژنامەیى بۆ کەناڵەکانى راگەیاندنى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر سازکرد.

لە سەرەتایى کۆنگرە رۆژنامەیەکەدا مێرەم باسى ئاماژەى ماوەى 5 ساڵى پرۆسەیى ئازادیى عێراق کردو لەو باریەوە راگەیاند:لە ماوەى پێنچ ساڵى رابردوو بارودخى عێراق ئاڵوزبوو، وتى لەگەڵ ئەوەى کە دان بەوەدا دەنێن لەو ماوەیەدا کەموکورى هەبوە ،بەڵام لە هەمان کاتدا دەسکەوتى گەورەو لە مێژینەى بۆ گەلانى عێراق بەدیهاتوە ،بۆ ئەوەش مێرەبى راگەیاند: لەو ماویەدا گەلانى عێراق سێ جار بەشدارى هەڵبژاردنیان کردوە ، حکومەتى نوێ پێکهاتوە ،دەستورێکى نوێ نوسراوەتەوە پەسند کراوە ، لە رووى پرۆسەیى سیاسیەوە لە ریگەیى پەسندکردنى قانونى خانەنشینى و لێپرسینەوە دادپەروەرى و دەسەڵاتى پارێزگاکان و لێبوردنى گشتى ،عێراق هەنگاویى باشى ناوە بۆ ئاشتبونەوەى نیشتمانى و چارسەرکردنى کێشە سیاسیەکان، وتیشى لە روى ئابوریى و بەپێى ئەوەى بانکى نیودەوڵەتى ئاماژەى بۆ کردوە لە ماوەیى ساڵى رابردوو عێراق پێشکەوتنى بەرچاویى بەخۆیەوە بینیوە ، لە روى ئەمنیشەوە مێرەم بى ئاماژەى بەو دەسکەوتانە کرد کە لە ماوەى ساڵى رابردوو بەدیهاتوون.
لە بەشێکى ترى وتەکەیدا وتەبێژى رەسمى باڵیوزخانەى ئەمریکا لە عیراق راگەیاند: بەیهێنانى ئەو دەسکەوتانە مانایى ئەوە نىیە کە ترسى دوژمنان نەماوە ،بەڵکو تا ئیستا دوژمنان موڵگەیان داوە و هەرەشە لەو دەسکەتانە دەکەن کە بەدیهاتوە ،هیواشى خواست بەپەسندکردنى قانونى نەوت و هەڵبژارنى پارێزگان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ،عێراق لە ساڵى داهاتوو هەنگاویى زیاتر بەرەو پێشەوە بنێت و عێراقى ئارام کە تیدا ئاشتى و دیموکراتى و ئازادى تیدا بەرقرار بێت بێتە دى.
سەبارەت بەهەرێمى کوردستانیش دواى نرخاندنى رۆڵى سەرکردایەتى کوردستان ،راگەیاند: هاتنى دیک چینى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کوردستان نرخاندنى رۆڵى هەرێمى کوردستان بوو لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەو دۆستایەتىیەوە کە هەر لە ساڵى 1991 لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکادا هەیە.
بۆ بۆردمان کردنى ناوچە سنوریەکانى هەرێمى کوردستان و رۆڵى ئەمریکا لەو بوارە ، میرەنبى راگەیاند: ئەو کێشەیە کێشەیکى ئاڵوزە و دەبێت عیراق بەسرکردەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمریکا و تورکا جەخت لەسەر خاڵە هاوبەشکان بکەینەوە کە PKK رێکخراوێکى تیرۆرستىیە ،وتیشى نابێ ئەوە لە بیر بکەین کە ئارامى ئەو ناوچانە لە بەرژەوەندى ئەمریکاو تورکیاش دایە ، بۆ پێشێلکردنى سەرەوەرى عێراقیش وتەبێژى رەسمى باڵیوزخانەى ئەمریکا لە عیراق راگەیاند: هۆشیاریمان هەیە لەسەر سەرەوەرى عێراق ، بەڵام تورکیا ئۆپراسیونى سەربازى بەتاکە ریگەیى چارسەر دادەنا ، هەر بۆیە رۆبەرت گیتس وەزیرى بەرگرى و گۆندەلیزا رایس وەزیرى دەرەوە ئۆپراسیونە چربکەنەوە لەسەر PKKو نابیت زیان بەخەڵکى مەدەنى بگەێنن ، هەر سەبارەت بەو بوارە مێرەم بى بودنى گفتوگۆ لە نیوان لەلایەن پەیوەندارەکان بە گرنگ و پێویست زانى بۆ چارسەرکردنى ئەو گرفتە ،هەروەک رۆڵى سەرکردایەتى کوردیشى بەرزنرخاند لەو بوارەدا.
 بەچەند پرسیارێکى ترى پەیامنێران و نێردراوانى کەنالەکانى راگەیاندن و وەڵامى خاتوو مێرەم بێ وتەبێژى رەسمى باڵیوزخانەى ئەمریکا لە عیراق کۆتابى بەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکە هات.


بۆچوونه‌کان [ 0 ]
بۆچوون بنووسه‌
بۆ که‌سی‌تربنێره‌





ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 4 له‌ 46 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو

لاپه‌ه‌کان

  • سه‌ره‌تا
  • ناسنامه‌
  • ئه‌رشیڤ
  • په‌یوه‌ندی
  • دراوسێکان
  • ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
  • کورته‌یه‌ك

    ‌ وێبڵاگی هەرناز * سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بە هەواڵەکانی کوردستان ئاشنابن . هێمن ئەمین شوانی ‌

    لۆگۆ


    هێمن شوانی

    بابه‌ته‌کان

    • لە مانگى 6ى ئەمساڵ بریارە کۆنگرەیەکى تەندروستى جیهانى لە عێراق دەبەستریت
    • پارلەمانی کوردستان بۆ پەسندکردنى بودجەى 2008ى هەرێم کۆبوەوە
    • مام جەلال و کۆندالیزا رایس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیدا
    • وتەبێژى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە رێگەیى ڤیدۆ کۆنفرانسەوە کۆنگرەیەکى رۆژنامەیى لەگەڵ رۆژنامەوانى کورد سازدا
    • مەلا بەختیار: پێنچ شەممەى داهاتوو وەفدى حکومەتى هەرێم دەگاتە بەغدا

    نووسه‌ران

    • harnaz

    له‌ هاو پۆله‌کاندا

    دۆستان

    • kurdsat
    • rebar85

    به‌سته‌ری دیکه‌



    www.kurdblogger.com