هێمن شوانی

RSS | PODCAST



پارلەمانی کوردستان بۆ پەسندکردنى بودجەى 2008ى هەرێم کۆبوەوە

17:49 | 2008/4/22 | شوانی

هەولێر...هێمن شوانى 17:52:05


بۆ گفتوگۆ و پەسندکردنى بودجەى هەرێم بۆ ساڵى 2008 ئەمرۆ پارلەمانى کوردستان بەسەرۆکایەتى بەرێز عەدنان موفتى سەرۆکى پارلەمانى کوردستان و بەئامادەبونى سەرکیس ئاغاجان وەزیرى داراى و شێخ بایز تاڵەبانى وەزیرى هەرێم و بۆ کاروبارى دارایى و عوسمان شوانى وەزیرى پلاندان و سەعد خالدی و وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پارلەمان کۆبوەوە.

لەسەرەتایى کۆبونەوەکەدا سەرۆکى پارلەمان لە وتەیەکى کورتدا دواى ئەوەى بەبۆنەى 110 ساڵەى رۆژنامەگەرى کوردى پیرۆزبایى لە رۆژنامەوانى کوردستان  کرد وتى: ئێستا کاتى ئەوە هاتوە راگەیاندن وەک دەسەڵاتى چوارەم بەرۆڵى خۆى هەڵسێت بۆ پێشخستنى و هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵ و پەردە لادان لەسەر دیاردە ناشرینەکانى ناو کۆمەڵ و دامەزراوەکانى حکومەت ، هەر بەو بۆنەیەوە بەرێز عەدنان موفتى ئاماژەى بەقانونى رۆژنامەگەرى کرد و لەو باریەوە وتى: خۆشەبەختانە لە ماوەى رابردوو چەندین کۆبونەوە لە پارلەمان و شارە جیاکان کراوە، هەروەک چەندین راپۆرت و پێشنیاز بۆچونى جیا بۆ دەوڵەمەندکردنەوەى قانونى رۆژنامەگەرى ئاراستەى پارلەمان کراوە ،وتیشى لە رۆژانى داهاتوو لە پارلەمانى کوردستان چەند کۆبونەویەکى تر دەکرێت بۆ ئەوەى دواتر بریارى کۆتایى لەسەر قانونى رۆژنامەگەرى بدرێت.
 دواتر سەرۆکى پارلەمان درێژەى بە کۆبونەوەکە دا،بۆ ئەوەش وەزیرى دارایى راسپارد راپۆرتى وەزارەتەکەى و بۆچونەکانى خۆى لەسەر راپۆرتى لێژنەى دارایى و ئابورى پارلەمان بخاتە روو کە لە کۆبونەوەکانى پێشتر خویندرابۆوە.
لەو چوارچێوەیدا سەرکیس ئاغاجان لە راپۆرتێکى دوردرێژدا ئاماژەى بە چۆنیەتى پەسندکردنى بودجەى 2008 عێراق و ئەو کێشانە کرد کە لە کاتى پەسندکردنى رێژەى 17% هەرێمى کوردستان روبەروى حکومەتى هەرێمى کوردستان و نوینەرانى کورد بۆتەوە لە بەغدا.
وەزیرى درایى بەشێکى ترى راپۆرتەکەى تەرخان کرد بۆ خستنەرووى چۆنیەتى خەرج کردنى بودجەى 2007 هەرێم بۆ ئەوەش چەند ئامارو داتایەکى خستەروو .سەبارەت بە بودجەى ساڵى 2008 وەزیرى درایى وتى:بەپێى پێداویستى خەڵک بەهاوکارى وەزارەتى پلاندان بودجەکە بەسەر وەزارەتەکان دابەش کراوە و ریزبەندێکەشى بەم شێوەیە ئاشکرا کرد ( کارەبا ، پەروەردە، شارەوانى ،ناوەخۆ، ئاوەدانکردنەوە ،خوێندنى باڵا، تەندروستى...هتد) وتیشى رێژەى 59،2 بودجەى هەرێمى ئەمساڵ بۆ موچە تەرخان کراوە کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵى پار زیادى کردوە 29،800 کارمەندى حکومەت لە بوارە جیاکان زیادى کردوە.
سەبارەت بەیک گرتنەوەى هەردوو وەزارەتى درایى وەزیرى دارایى راگەیاند: هەردوو وەزارەت لە ماوەى رابردوو هەنگاوى زۆریان ناوە 9 لێژنەیان لە بوارە جیاکان پێکهێناوە و زۆربەى رێنمایى و قانون و رسوماتەکانیان یەکخستوە ،جگە لەوەش دەستەیەکى نوێ پێکهاتوە لە رووى درارایى و رێنمایى دارایى هەنگاوى باشى ناوە.
دواتر عوسمان شوانى رونکردنەوەیەکى لەسەر چۆنیەتى دابەشکردنى بودجەکان خستەروو ،هەروەک ئاماژەى بەو پرۆژانە کرد کە بەئاگادارایى وەزارەتى پلاندانان لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان جێبەجێ کراوە.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆکى لێژنەى دارایى و ئاوبرى پارلەمان ،داواى کرد هەر سێ وەزارتەکان درایى و پێشمەرگەو ناوخۆ یەکبگرێتەوە بۆ ئەوەى باشتر کارەکانیان بەرێوەبەرن ، داواشى کرد وەزارەتى دارایى 3 مانگ و 6 مانگ و ساڵى جارێک چۆنیەتى خەرجکردنى بودجە بۆ حکومەت دەنرێت بەهەمان شێوە پارلەمانیشى لێ ئاگارا بکاتەوە .
دواتر ژماریەک لە ئەندامانى پارلەمان بۆچونەکانى خۆیان سەبارەت بە بودجەى هەرێم خستەروو ، لەو باریەوە زۆربەى ئەندامانى پارلەمان داوایى پێدانى سلفەى عەقار بۆ هاوڵاتیان و ئاشکراکردنى سەرچاوەى داهاتەکانى هەرێمى کوردستان و چۆنیەتى خەرجکردنى بودجەى هەرێمیان کرد ،هەروەک داوایى ئاشکراکردنى ئەو پارانەیان دەکرد کە لەلایەن هاوپەیمان و حکومەتى عێراقیەوە بۆ ئەو ناوچانە تەرخان کرا کە بەهۆى لافاو روداوى سروشتیەوە زەرەمەند بوون ، داواشیان کرد حکومەت پلانى هەبێت بۆ بەرگرتن لەو هەڵاوسانە ئابوریەوە کە بازارەکانى کوردستانى تەنیوتەوە بۆ ئەوەى باروگوزەرانى هاوڵاتیان باشتر بکرێت ، پارلەمانتاران هەر لە قسەکانیاندا داوایان دەکرد حکومەت پلانێکى باشتر لە بودجەى 2008 دابنێت بۆ باشکردنى کارەباى هەرێم.
بەشێکى ترى پارلەمانتاران رەخنەیان لە شێوازى گفتوگۆکردنى لەسەر بودجەکە دەگرت کە هەر پارلەمنتارو ماوەى 2 دەقیقە قسەکردینان بۆ دانرابوو ،پارلەمانتاران ئەوەیان راگەیاند:بودجە کە پەیوەندى بەفەلسەفەوە ئابورى کوردستانەوە هەیە پێویستە بەوردى لەگەڵ وەزیرە پەیوەندارەکان تاوتوێ بکەن.
بەڵاًم زۆر پێشنیاز بۆچونەکانى پارلەمانتاران کۆبونەوەکەى دواخست بۆ بەیانى کە بریارە وایە دواى خستنەرووى بۆچونەکانى ئەندامانى پارلەمان ،گفتوگۆ لەسەر پرۆژە قانونى بودجەى هەرێمى کوردستان بەرێوەبچێت.   


بۆچوونه‌کان [ 0 ]
بۆچوون بنووسه‌
بۆ که‌سی‌تربنێره‌





ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 2 له‌ 46 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو

لاپه‌ه‌کان

  • سه‌ره‌تا
  • ناسنامه‌
  • ئه‌رشیڤ
  • په‌یوه‌ندی
  • دراوسێکان
  • ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
  • کورته‌یه‌ك

    ‌ وێبڵاگی هەرناز * سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بە هەواڵەکانی کوردستان ئاشنابن . هێمن ئەمین شوانی ‌

    لۆگۆ


    هێمن شوانی

    بابه‌ته‌کان

    • لە مانگى 6ى ئەمساڵ بریارە کۆنگرەیەکى تەندروستى جیهانى لە عێراق دەبەستریت
    • پارلەمانی کوردستان بۆ پەسندکردنى بودجەى 2008ى هەرێم کۆبوەوە
    • مام جەلال و کۆندالیزا رایس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیدا
    • وتەبێژى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە رێگەیى ڤیدۆ کۆنفرانسەوە کۆنگرەیەکى رۆژنامەیى لەگەڵ رۆژنامەوانى کورد سازدا
    • مەلا بەختیار: پێنچ شەممەى داهاتوو وەفدى حکومەتى هەرێم دەگاتە بەغدا

    نووسه‌ران

    • harnaz

    له‌ هاو پۆله‌کاندا

    دۆستان

    • kurdsat
    • rebar85

    به‌سته‌ری دیکه‌



    www.kurdblogger.com