16:26 | 2008/4/24 | شوانی

ئەمرۆ پێنچ شەمە بەدەرکردنى چەندین بریار و راسپاردە کۆنفرانسى نەخۆشییە دەرونییەکان کۆتاى بەکارەکانى خۆى هێنا و تێدا چەندین لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى زانستى و پزیشکى و دەروونى لە لایەن پسپۆرانى ناوخۆى و عێراقى و پسپۆرانى کۆلیژى مەلیکى بەریتانى و یەکێتى پزیشکانى دەرونى ئەمەریکى و رێکخراوى imc تەندروستیەوە پێشکەش کران.
دوابەدواى کۆنفراسەکەش لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەیى هاوبەش دا نێوان د.زریان عوسمان وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و د.ساڵح مەهدى حسناوى وەزیرى تەندروستى عێراقى رووناکیان خستە سەر ئامانجى کۆنفراسەکە لەو بارەیەوە سەرتا د.زریان عوسمان ووتى: یەکێک لە راسپاردەکانى کۆنفراس بڵاو کردنەوەى رۆشنبیرى تەندروستی هۆشیارکردنەوە هاوڵاتیانى عێراقە دا تائکیدى لە سەر ئەوەش کردەوە کە نەخۆش دەروونى (شێت)ى نییە ئەوە باوەرێکە لە نێو زۆربەى تاکى عێراقى دا هەیە، راشیگەیاند چەند کۆمیتەیەک لە نێوان هەردوو وەزارەتى تەندروستى عێراقى و هەرێم پێکهێنراوە بۆ جێبەجێ کردنى بریار و راپاردەکانى کۆنفراس .
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیە دا وەزیرى تەندروستى عێراقى ئاشکراى کرد کە لە مانگى 6ى ئەمساڵ بریارە کۆنگرەیەکى تەندروستى جیهانى لە عێراق ببسترێت بۆ چاکسازى کردن و پێداچوونەوە بە سیستەمى تەندروستى عێراقى.
بە چەند پرسیارێکى ترى پەیامنێران و نێردراوەکانى کەناڵەکانى راگەیاند سەبارەت بە بڵاوبوونەوەى نەخۆشى کولێر و رشانەوە و سکچوون و رووبەرووبوونەوەى وشکە ساڵى و وەڵامى هەردوو وەزیرى تەندروستى کۆتاى بە کۆنگرە رۆژنامەیەکە هات.
تهواوی پهڕگهکانی وێبلاگ
دواترین | پهڕگهی 1 له 46 | پهڕگهی ڕابردوو