01:44 | 2008/11/28 | رێبەر
سەردانی زۆر رێکخراوم کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام چارەسەریان نەکردوە.
جه‌وادی ته‌مه‌نی چل ساڵ، ماوه‌ی چوار ساڵه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، له ماوه‌ی سێ ساڵدا هه‌شتاوحه‌وت جارخه‌ڵكی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كانی بێئاكامه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه.
هه‌رچه‌نده جه‌واد ماوه‌ی چوار ساڵه خێزانی پێكهێناوه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێك كێشه باوك‌و برای ژنه‌كه‌ی رۆژێك دێنه ماڵیان‌و به بیانووی سه‌ردانه‌وه ژنه‌كه‌ی ده‌به‌نه‌و تا ئێستاش هه‌ر نایده‌نه‌وه. جه‌واد نكۆڵی له‌وه ناكات كه به‌رده‌وام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بووه له‌بێئه‌زموونیه‌وه، ئه‌و كێشانه نه‌بێت كه ببێته هۆكاری تێكچوونی نێوان خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌واد ده‌ڵێت «له‌یه‌كتر نه‌گه‌یشتن‌و هه‌ژاریم هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ تێكچونی نێوانمان، ره‌نگه مافێكی ته‌واوم به‌و ئافره‌ته نه‌دابێت، چونكه خانویه‌كی سه‌ربه‌خۆم نه‌بوو هه‌موومان له‌یه‌ك خانوودا داده‌نیشتین».
ئه‌م پیاوه كه له مانگی 6ی ساڵی 2006 له‌دادگای هه‌ولێر داوایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه، ده‌ڵێت «دڵنیام هاوسه‌ره‌كه‌م به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی ئه‌و داوایه‌ی تۆمار نه‌كردووه، چونكه به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پارێزه‌ریان هه‌بوو منیش پارێزه‌رێكم گرت‌و ئه‌وه‌ی دادوه‌ر داینا من جێبه‌جێم كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جارێكی تر ماڵێك دروست بكه‌ین، ئه‌مجاره له‌دووری ماڵی باوكم خانویه‌كم بۆ گرت به‌كرێ، به‌ڵام هه‌ر نه‌یانداومه‌ته‌وه».
پاشان ده‌ڵێت «دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكی خایاند‌و هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئنجا داوای ئه‌وه‌یان كرد كه ته‌ڵاقی بده‌م، به‌ڵام په‌تی سێداره‌م بۆ هه‌ڵده‌ن ته‌ڵاقی ناده‌م‌و ژنی خۆم ده‌وێت، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كتری هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌و له 20/7/2005وه نه‌فقه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌ده‌م».
جه‌واد باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌دوای ئه‌وه‌شدا به‌خواردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان‌و هه‌بونی نه‌خۆشی ده‌روونی تاوانبار كراوه له‌لایه‌ن پارێزه‌ری دووه‌می هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام دواتر پزیشكی ده‌روونی به راپۆرتی ژماره(4033) له 16/4/2007وه‌ڵامی دادگای به‌و شێوه‌یه دایه‌وه: «ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی ده‌روونی نییه، ئێستا نیشانه‌ی خواردنه‌وه‌ی كحولی پێوه دیار نییه».
جه‌واد رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان به‌كه‌مترخه‌م وه‌سف ده‌كات‌و پێیوایه ئه‌وان ناتوانن كێشه‌كانی ئافره‌تان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. «سه‌ردانی هه‌ندێك رێكخراوم كرد كه‌چی ئه‌وان ده‌یانویست كێشه‌كه به ته‌له‌فۆن چاره‌سه‌ر بكه‌ن. سه‌ردانی زۆر رێكخراوم كردووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڵام چاره‌سه‌ریان نه‌كرد».
■ ئا: عیسا، هه‌ولێر

01:20 | 2008/11/28 | رێبەر
دوای تەواو بونی کار‌و چالاکیەکانیان کامکارەکان دەگەرێنەوە ئەمریکا.
بڕیاره له مانگی 2ی 2009دا گرووپی میوزیكى كامكاران بچنه ئهمریكاو كه‌نه‌داو له‌وێ 9 كۆنسێرت ساز بكه‌ن.
له‌درێژه‌ی ئه‌و چالاكییه هونه‌رییانه‌ی كه گروپی كامكاره‌كان بۆ ناساندنی ئاواز و موزیكی كوردی
به گه‌لانی جیهان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، بڕیاره له‌كۆتایی مانگی شوباتی 2009 دا 9 كۆنسێرتی گۆران‌ی كوردی
له 5 شاری ئه‌مریكا و 4 شاری كه‌نه‌دا ساز بكه‌ن.
ماوه‌ی 15 ساڵه كامكاره‌كان كۆنسێرتیان له ئه‌مریكا ساز نه‌كردووه، دوای ئه‌و ماوه دوور و
درێژه كۆمه‌ڵێك ئاوازی فۆلكلۆری وه‌ك دیارییه‌كی كوردانه پێشكه‌ش به كوردانی نیشته‌جێی ئهمریكاو
كه‌نه‌داو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن.

01:00 | 2008/11/28 | رێبەر

كچه هونه‌رمه‌ند (خه‌نده عه‌بدوڵلاَ) به گه‌شتێكی هونه‌ری له ئه‌وروپایه .
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كاره هونه‌رییه‌كانی (خه‌نده عه‌بدوڵلاَ)
راگه‌یاند : خه‌نده به بانگهێشتێك له ئه‌وروپایه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆنسێرتێكی هونه‌ری له ولاَتانی ئه‌وروپا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌رباره‌ی كات و شوێنی كۆنسێرته‌كان وتی : كۆنسێرته‌كان له سه‌ری ساڵ و جه‌ژنی قوربان ئه‌نجام ده‌درێن

02:22 | 2008/11/27 | رێبەر
خەڵاتی باشترین هونەرمەندی عێراق و کوردستان دەدرێت بە زەکەریا عەبدوڵا

سەنتەری عێراقی ئەمڕۆ بۆ ڕووناکبیریی و هونەر و ڕاگەیاندن، خه‌ڵاتی باشترین هونه‌رمه‌ندی عێراق‌و كوردستان ده‌داته
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵای گۆرانیبێژ.
بڕیاره رۆژی 27/11/2008 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێر، رێوڕەسمێک ساز دەکات و تیایدا خەڵاتی باشترین
هونەرمەند لە سەر ئاستی عیراق و کوردستان پێشکەش بە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا دەکات.
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان هۆڵه‌ندا زەکەریا کۆنسێرتێکیش پێشکەش دەکات هەموو هەوادارانی هونەرمەندیش راسته‌وخۆ دەتوانن لە
ڕێگەی کەناڵی کوردستانەوە ڕێوڕەسمی خەڵاتکردن و کۆنسێرتەکەش ببینن.
جێی ئاماژه‌یه، رۆژی 5ی مانگی رابردوو زەکەریا وەکو تەنیا هونەرمەندێک لە کورد بۆ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی (ڕی ئۆریەنت) لە
ستۆکهۆلم دەستنیشان کرا و تیادا بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری کورد، کۆنسێرتێکی پێشکەش کرد.
سەنتەری عێراقی ئەمڕۆ بۆ ڕووناکبیریی و هونەر و ڕاگەیاندن رێكخراوێكی ناحكومییه.

03:28 | 2008/10/8 | رێبەر
ئایا دووبارە سەرهەڵدانەوەی کۆچی لاوان کێلێی بەرپرسە ؟
له‌نێوان ئیزمیر‌و ده‌ریای ئیجه‌دا رۆژی 6/10 ده كورد كه
چواریان خه‌ڵكی دهۆكن‌و سیانیشیان خه‌ڵكی حاجیاواو سیانی دیكه‌شیان خه‌ڵكی رانیه‌ن ده‌خنكێن.
حه‌ڤده هاوڵاتی عێراقی كه ده‌یانویست له‌ڕێگه‌ی شاحینه‌یه‌كه‌وه كه له‌ناو كه‌شتییه‌كدا ده‌بێت به‌ده‌ریای ئیجه‌دا به‌ره‌و یۆنان
ببپه‌ڕنه‌وه هه‌ر حه‌ڤده‌یان له‌شاحینه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، كه ده كه‌سیان خه‌ڵكی كوردستانی باشور بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ڕووداوه‌كه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند هه‌ر له‌هه‌مان كه‌شتیشدا چه‌ند په‌نابه‌رێكی دیكه‌ش هه‌بوون كه له‌هه‌لومه‌رجێكی خراپ‌دا بوون‌و به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بخنكێن له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كی تره‌وه رزگار كراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ساڵانی رابردوودا به‌ده‌یان كورد له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌یاندا له‌توركیاوه به‌ره‌و یۆنان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
03:23 | 2008/10/8 | رێبەر
چەند پرسەنامەیەک بەبۆنەی مەرگی ناوادەی کاکە گۆران عومەر - ەوە 
سوپاسنامه‌ی كۆتایى بنه‌ماڵه‌ی كاكه گۆران‌و كه‌ناڵی كوردسات
به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی كاكه گۆران عومه‌ری جوامه‌رگ‌و كه‌ناڵی كوردسات-ه‌وه، سوپاسی گه‌رم‌و بێپایان پێشكه‌شده‌كه‌ین به‌تێكرای كۆمه‌ڵای خه‌ڵكی كوردستان، كه‌هه‌ر له زاخۆ-وه تا حه‌مرین‌و خانه‌قین‌و كوردانى دانیشتووى ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ریه‌كه به شێوازێك به‌شداری خه‌م‌و په‌ژاره‌یان كردین، ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن‌و به‌شدارییه گه‌رمه‌ی خه‌ڵك بۆ كۆستی گه‌وره‌و قورسمان نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته جوان‌و پڕ به‌هایه‌ی كورده‌وارییه كه له‌كاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشیدا به‌ته‌نگ یه‌كتریه‌وه‌ین، به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی دانیشتوانی به‌شه‌ره‌ف‌و به‌ئه‌مه‌ك‌و وه‌فادارو دڵسۆزی گوندی (مام چووغان) له كاتی رووداوه‌كه‌و سه‌رقاڵبوونی به‌رِێوه‌به‌رو پزیشك‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی (فریاكه‌وتن‌و رزگارى‌و جمهوری) له هه‌ولێر ئێشكگرتنی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی هه‌ولێر، به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێرو لێپرسراوانی تری حزبی‌و حكومی له مزگه‌وت، جێگه‌ی سوپاس‌و پێزانینی بێ كۆتایی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كه‌ناڵی كوردسات‌و شاری سلێمانی-یشه بۆ جه‌ماوه‌ری مرۆڤ دۆست‌و كوردپه‌روه‌ری هه‌ولێر، كه هه‌میشه سۆز‌و میهره‌بانیان نواندووه له كاتی لێقه‌وماندا وه‌ك چۆن له‌كاتی بۆردومانی بالیسان یارمه‌تی لێقه‌وماوانی ناوچه‌كه‌یانداو له‌كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال-یشدا به‌فریای خه‌ڵكی بێده‌ره‌تانی ده‌ڤه‌ری بادینان‌و ناوچه‌كانی تر كه‌وتن.
سوپاس‌و پێزانینمان بۆ هه‌موو ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆز‌و وه‌فاداره كه به‌شدارییانكرد له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردن‌و پرسه‌ی كاكه گۆران‌ی جوانه مه‌رگ‌و سوپاسیش بۆ هه‌موو كه‌سایه‌تییه سیاسى‌و ئه‌علامی‌و رووناكبیرییه‌كان‌و ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و سه‌نته‌رو ناوه‌نده دیموكراسی‌و پیشه‌یی‌و رووناكبیرییه‌كان‌و سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان‌و رۆژنامه‌نووسان‌و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان‌و رێكخراوه‌كان كه به بروسكه‌و ته‌له‌فۆن‌و ئێمه‌یڵ‌و فاكس پرسه‌نامه‌یان ناردووه، سوپاس بۆ كارمه‌ندانی پۆلیس‌و پۆلیسى هاتووچۆو ئاسایش كه له‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كاكه گۆران‌و له‌مه‌راسیمی به‌رێكردنی بۆ دوایین هه‌وارو رۆژى چوونه سه‌ر ئارامگاكه‌ى كاك گۆران هاوڕێیه‌تیان كردووین، هه‌موو ئه‌و هاوسۆزى‌و هاوخه‌مییه په‌ژاره‌و خه‌مه‌كه‌یان سوككردین‌و سه‌بوریی پێداین، دووباره سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێینه‌وه پاداشتی چاكه‌یان بداته‌وه، ئه‌وه‌ش دوایین ناخۆشی بێت كه‌هه‌ر به‌ته‌نیا رووی له‌ئێمه نه‌كرد، به‌ڵكو هه‌موو خێزان‌و ماڵێكی ئه‌م كوردستانه‌ی خه‌مباركرد، به‌جۆرێك كه له شار‌و شارۆچكه‌كانى تر خه‌ڵك پرسه‌یان دانابوو یاخود سه‌ردانى نووسینگه‌كانى كوردستیان كردووه. ئه‌م په‌رۆشى‌و به‌شدارییه ئه‌علامی‌و جه‌ماوه‌رییه‌ى هه‌رێمى كوردستان سه‌لماندى كاكه گۆران ته‌نیا له‌كوردسات‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ى نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵكو له‌هه‌موو لایه‌نێك رۆیشتووه، سه‌لماندیشى له‌ڕێى شاشه‌ى كوردسات-ه‌وه خزمه‌تێكى زۆرى بینه‌رانى كردوه.
بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردووی كاكه گۆران‌و كه‌ناڵی كوردسات.
2008/10/6
پرسه‌نامه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری سلێمانی
به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات‌ی ئازیز
بنه‌ماڵه‌ی كاكه گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ
به‌خه‌م‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی ناوه‌ختی جوانه‌مه‌رگ كاكه (گۆران) كادیری لێهاتووی كه‌ناڵی كوردسات-مان پێگه‌یشت كه به كاره‌ساتێكی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا‌و ماڵئاوایی لێكردین، به‌مه‌ش سوێی خسته دڵی خه‌ڵكی شاری سلێمانی‌و كوردستانه‌وه، داواكارین له یه‌زدانی مه‌زن كه جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت‌و ئارامی‌و سه‌بووریی ببخشێته گشت لایه‌كمان.
انا لله وانا الیه را‌جعون
پرسه‌نامه‌ی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ - سلێمانی
به‌ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانییه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كاكه گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ‌و كه‌ناڵی ره‌نگینی كوردسات ده‌كه‌ین.
بۆ له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له چالاكترین‌و رۆح سوكترین رۆژنامه‌نووسه‌كانی، هاوخه‌متانین‌و هیوادارین دوا كۆست‌و خه‌می بنه‌ماڵه‌و هاوڕێیانی بێت.
پرسه‌نامه‌ی که‌رتی ڕێکخستنی لینز-ی (ی.ن.ك) - نه‌مسا
بۆ/ که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات
به ناوی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌رێمی ئوبه‌ر ئۆستڕایش-ی نه‌مسا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی که‌ناڵه‌که‌تان ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ی له‌ده‌ستدانی کارمه‌ندی کارامه‌و لێهاتووی که‌ناڵه‌که‌تان کاکه گۆران عومه‌ر.
کاکه گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ که‌لێنێنکی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆی جێهێشت له ناو هه‌موو بینه‌رانی کوردسات له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان، تاکه کارمه‌ندی هه‌میشه میوانی هه‌موو ماڵه‌کان بوو، به‌رنامه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ﴿تێل پرسیار‌و پرسیار ئێکسپرێس‌و بالۆره‌و کڵاوێن)، گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌ن، کۆچی کتوپڕو له‌ناکاوی کاکه گۆران به‌ڕاستی شۆک بوو بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان‌و هه موو بینه‌رانی کوردسات.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌هێزو گه‌وره‌یه‌ی نێوان کاکه گۆران‌و بینه‌رانی کوردسات
گه‌یشته ئاستی لوتکه‌ی خۆشه‌ویستی به‌تایبه‌ت له به‌رنامه‌ی کڵاوێن دا.
لێره‌دا پرسه‌ی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و داوای سه‌بووریی بۆکه‌سوکاره‌که‌ی‌و هاوکارانی ده‌که‌ین، هیوادارین دوایین کاره‌سات بێت بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی‌و که‌ناڵه خۆشه‌ویسته‌که‌تان.
پرسه‌نامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم
به‌ناوی خۆمان‌و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ه‌ڕێوه‌به‌رایه‌ت پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان‌و كه‌سوكاری جوانه‌مه‌رگ (گۆران عومه‌ر) ده‌كه‌ین، هیوادارین دواین كۆسپی كه‌ناڵه‌كه‌تان بێت
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
عه‌میدی ۆپلیسی یاسایی
هه‌ڵۆ سه‌عید محه‌مه‌د ئه‌مین
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم
پرسه‌نامه‌ی كه‌ناڵى ئاسمانى بغداد - سلێمانی
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌ناڵى ئاسمانى به‌غدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات ده‌كات، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانى له روداوێكى خه‌مباردا، داوا له خوا ده‌كه‌ین به‌ره‌حمى خۆى له‌گه‌ڵ بكات...
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
دكتۆر ا‌حمد رشدى عبدالله
به‌رپرسى نوسینگه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى بغداد له سلێمانى
پرسه‌نامه‌ی عه‌قید شێرزدار مۆفه‌رى
کوردسات‌ى ئازیز هه‌ڤاڵانى كاك (گۆران)ى جوانه‌مه‌رگ
له‌ناخى دڵه پڕئێشه‌كه‌مانه‌وه بۆ ئه‌و په‌پووله‌یه‌ى باڵى خوێناوى له هه‌وره‌كان وه‌رداو ڕوبارى هێنایه گریان‌و گه‌ڵاى درخته‌كانی به‌ر له واده‌ى پایز هه‌ڵوه‌ران...
حه‌رفه‌كانى گۆران‌ى كرده شین‌و لێوى گوڵه‌باخى ڕه‌شپۆش كرد له سپێده‌یه‌كى ئه‌رخه‌وانیدا خۆرى ئاوابوو، دواهه‌ناسه‌ى كرد ب ه‌شیوه‌نێك سه‌رتۆپى كوردستانى هێنایه گریان.
بۆ تۆ گۆران گیان ...
بۆ تۆ میوانه سه‌رپێییه‌كه‌ى ماڵان...
هێشتا زووبوو تاوێكى تر میوانمانبه منداڵه‌كانمان بخه‌ره خه‌و تاسه‌ر جه‌سته‌ى پڕ ئومێدمان پڕئه‌بێ له گۆران‌ى، ئه‌م فرمێسكانه هه‌مووی بۆ تۆیه نموونه‌ی گه‌نجه جوانه‌كانى كوردستان..
ئه‌ڕۆی ئۆغرت به‌خێر..
باوه گوڕگوڕت كڵپه‌دارتركردووه كه‌ركوك-یشت سه‌ربارى خه‌مه‌كانى ئه‌وه‌نده‌ی تر هێنایه‌گریان..
براى غه‌مبارتان
عه‌قید شێرزدار مۆفه‌رى
پرسه‌نامه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه - سلێمانی
خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كاك گۆران عومه‌ر
كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى دڵته‌زێنى كۆچى دوایى كاكه (گۆران عومه‌ر) مان بیست‌و دڵته‌نگى كردین، له ده‌ستدانى كاك (گۆران) له ده‌ستدانى كارمه‌ندێكى تر‌ى بوارى ڕۆژنه‌مه‌گه‌رییه، كه ئێمه‌ش له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ین‌و زۆر به باشى هه‌ست به ئازار‌و خه‌مى ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه ده‌كه‌ین.
هیوادارین ئه‌مه دواین كۆستى خانه‌واده‌كه‌ى‌و كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات بێت، هاوبه‌شى خه‌متانین، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ستافى ڕۆژنامه‌ى ڕۆژنامه
ته‌نیات كردین كاكه گۆران گیان - خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی
چ خه‌مێك بوو ئه‌م ئێواره هاته ناو دڵی ئه‌م شاره
چ كۆستێك بوو هه‌ڵیوه‌راند گوڵی به‌هاری ئه‌م خاكه
تۆ وا رۆشتی ته‌نیات كردین له‌م ژیان-ه
ماڵی دڵمان په‌رێشانه پڕ له خه‌م‌و پڕ گریانه
زۆر دژواره باوه‌ڕكردن به مه‌رگی تۆ
دڵنیابه هه‌رگیز نامرێ...
له‌دڵماندا زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌رلێوی تۆ.
پرسه‌نامه‌ی سارا عومه‌ر - دانيمارك
کاتێک بیر له دوێنێ‌و ڕۆژه‌کانی پێش دوێنێ ده‌که‌یته‌وه ده‌بینی گۆران‌ی ئه‌ستێره شه‌وه‌کانی تاڕاوگه‌ی ڕه‌وشه‌ن ده‌کرده‌وه، کاتێک ده‌ڕوانیته ساته‌کانی ژیانیش ده‌بینیت ڕۆتینییه‌کی ئیجگار ڕوخێنه‌ره، خۆزی هێنده‌ی هه‌ناسه‌دانێکی نائومێدی جێگایه‌کی وه‌ک ئێستای گۆران جێگای ته‌واوی خاوه‌نی گه‌ڕان به‌دوای مه‌رگدا ده‌بوو.... شتێک نییه له ماڵئاوایی ڕوخێنه‌رتر بێت، ده‌با چه‌پکێک گوڵی باخی شیعر‌و دڵۆپێک پرمێسک‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی کیژۆڵه شاعرێکی نامۆ له‌گه‌ڵتا بێت، که ئیره‌یی به ماڵۆچکه‌ی تابوته‌که‌ت ده‌بات، چی ده‌بوو بۆ به‌جێهێشتنی ئه‌م که‌وکه‌به ناموراده ئێمه‌ش وه‌ک تۆی کۆتر له شه‌قه‌ی باڵمان بدایه.... خودا به باخچه‌ی شیعر‌و به‌هه‌شتی به‌رینت شاد بکات...
پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتى پیاوانى خاوه‌نكارى كوردستان - لقى سلێمانى
بۆ به‌ڕێزان/ خانه‌واده‌ى كاكه (گۆران)ى جوانه‌مه‌رگ
كه‌ناڵى ئاسمانى (كوردسات)ى خۆشه‌ویست
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى كاكه (گۆران عومه‌ر)ى خۆشه‌ویست‌و كارمه‌ندى لێهاتووى كه‌ناڵى ئاسمانى (كوردسات)مان بیست‌و له ناخه‌وه دڵته‌نگى كردین، له ده‌ستدانى كاك (گۆران) ته‌نها له ده‌ستدانى گه‌نجێك نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ده‌ستچوونى میدیاكارێكى لێهاتووى ناو ڕاگه‌یاندنى كوردیبوو، كه زۆر به زه‌حمه‌ت دێته به‌رهه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر به سانایى له‌ده‌ستمانچوو.
هیوادارین ئه‌مه دواین كۆستى خانه‌واده‌كه‌ى‌و كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات بێت، هاوبه‌شى خه‌متانین، ئومێده‌وارین خواى گه‌وره كاكه (گۆران‌ى چه‌پك) به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
پرسه‌نامه‌ی سه‌رگوڵی عه‌زیزی
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ گۆران عومه‌ر ده‌که‌م
هیوادارم ئه‌مه دواین خه‌میان بێت..
ماڵئاوا ئه‌ی شۆڕه‌بی
سڵاو له تۆ هه‌زار سڵاو
له سروشتی خوا
قه‌شه‌نگتر
له کلو به‌فر
سپی‌تر
له گزنگی خۆر
گه‌رمتر
له بۆنی ره‌شه‌ڕێحانه
خۆشتر
له‌به‌رزی چیا
بڵنتر
له‌خۆشه‌ویستی باوکی خۆت
زیاتر
له‌کزه‌ی جه‌رگی سوتاوی دایکت
به‌کوڵتر..
وه‌ک چه‌پکێ گوڵی نێرگزی کێوی
ئاڕاسته‌ی رۆحی بێگه‌ردو پاکته
وه‌ک شه‌ماڵه‌که‌ی گه‌رمیان‌و کوێستان
ئاڕاسته‌ی رۆحی لاوێتی جوانته
ئه‌ی گۆران‌ی ئازیز
یادت نه‌مره‌و نامرێ هه‌رگیز
پرسه‌نامه‌ی فه‌رهه‌نگ جه‌لال - سلێمانی
به داخ‌و كه‌سه‌رێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى كاكه گۆران‌م بیست، به‌ڕاستى مه‌رگى ئه‌و گه‌نجه لێو به‌خه‌نده‌یه هێنده‌ى خه‌نده‌ى بێ به‌خشین هێنده‌ش فرمێسكى پێڕشتین، كاكه گۆران به‌راستى جێهێشتنى تۆ زوو بوو بۆ ئێمه‌و بۆ میدیاى كوردى به تایبه‌تى كوردسات، په‌ڕه‌یه‌ك له په‌ڕه نێرگزى لۆگۆى كوردسات كه‌م بوویه‌وه، ئه‌شێ له‌گه‌ڵ گه‌ڵا ئه‌فسوناویه‌كانى پاییزدا وه‌ریبیت، به‌ڵام هه‌میشه به نه‌مریى له لامان ئه‌مێنیته‌وه، ئیشه‌ڵڵا ئه‌مه دوا كۆستى بنه‌ماڵه‌و ئێمه‌ش ده‌بێت، داوكارم له یه‌زدان به به‌هه‌شتت شاد بكات.
پرسه‌نامه‌ی سه‌عید ئه‌بوبه‌كر مسته‌فا هه‌مه‌وه‌ندی
به خه‌م‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه سه‌ره‌خۆشى خۆم‌و هه‌موو عه‌شیره‌تى هه‌مه‌وه‌ندییه‌كان ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو جوانه‌مه‌رگ (گۆران)ى خۆشه‌ویست‌و كه‌سوكارى‌و كه‌ناڵه شكۆداره‌كه‌ى كوردسات ده‌كه‌ین هیوادارین خواى گه‌وره به به‌هه‌شتى به‌رینی شاد بكات‌و سه‌بووریى هه‌موو لایه‌كمان بدات.
(انا لله وانا الیه را‌جعون)
پرسه‌نامه‌ی یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) بۆ
كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ (گۆران عومه‌ر)
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات
به ناوی جه‌نابی (مام جه‌لال)ه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین به بۆنه‌ی كۆچی ناوه‌خت‌و پڕ ئازاری كادر‌و ڕۆڵه‌ی هۆشیاری كه‌ناڵی كوردسات (گۆران عومه‌ر)، مه‌خابن ماڵئاوایی كردنی كاكه گۆران به‌و شێوه كتوپڕه ئازار‌و ژانێكی گه‌وره‌ی خسته دڵی هه‌مووان، بۆیه بێگومان له‌ده‌ستدانی له‌كاتێكدا زیانێكی گه‌وره‌یه به ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، له هه‌مان كاتیش‌دا مایه‌ی شانازی‌و سه‌ربه‌رزیشه بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌ناڵه‌كه‌تان كه ڕۆڵه‌یه‌كی چالاك‌و نموونه‌یی وه‌ك كاكه گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگتان په‌روه‌رده‌كردووه بۆ هه‌تا هه‌تایه له ناو دڵ‌و ده‌روونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و ویژدانی هه‌موو لایه‌كدا ده‌مێنێته‌وه.
سڵاو له گیانی پاكی به‌رزه‌فڕی گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ‌و سه‌بووری بۆ كه‌سوكارو هاوڕێكانی.
انا لله وانا الیه را‌جعون
حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
پرسه‌نامه‌ی هونه‌رمه‌ند ڕه‌شید فه‌یزی نه‌ژادی
سڵاو‌و ڕێز ئازیزان‌و خۆشه‌ویستان!!
هیوادارم هه‌رده‌م ژیانتان له شادی‌و خۆشی‌و سڵامه‌تیدا بێت.
به‌ڕێزانم ببورن که وا مۆزاحێمتان ده‌بم! ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت پێویستیم به یارمه‌تیتان هه‌یه که به‌لامه‌وه زۆر گرینگه!! ئه‌ویش ئه‌مه‌یه زۆرم محاوه‌له کرد، زۆر گه‌ڕام که تا به‌شکو بوانم ئیمایل ئادرێسی ڕۆژنامه‌ی "کوردستانی نوێ" په‌یدابکه‌م‌و تا دره‌نگ نه‌بوو وه په‌یامی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌و هاوخه‌می خۆمان به بۆنه‌ی کۆچی ناوه‌ختی جوانه‌مه‌رگ کاکه "گۆران عومه‌ر" ئاڕاسته‌ی که‌سوکارو بنه‌ماڵه‌و هۆگرانی بکه‌م، که به‌داخه‌وه بۆم په‌یدا نه‌بوو! ئێستا په‌ناو هاوارم بۆ ئێوه‌ی ئازیز هێناوه که به‌ڵکو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی گونجاو و مومکین بتوانن یارمه‌تیمان بده‌ن‌و به ڕێگای ئێوه‌و ئه‌م ئیمایل ئادرێسه‌ی ئێوه‌وه په‌یامه‌که‌مان بڕوات بۆ ماڵپه‌ڕی "کوردستانی نوێ"و ئه‌وانیش بۆم بخه‌نه سه‌ر سایته‌که‌یان‌و بڵاوی بکه‌نه‌وه.
زۆر زۆر سوپاستان ده‌که‌ین‌و هه‌ر ساغ‌و سڵامه‌ت‌و ته‌مه‌ندرێژبن یاخوا.
براتان: ڕه‌شید فه‌یزی نه‌ژادی - هێلسینکی 05/10/2008
پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتى پیاوانى خاوه‌نكارى كوردستان - هه‌ولێر
به‌ناوى سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕیى یه‌كێتى پیاوانى خاوه‌نكارانى كوردستان‌و ستافى رۆژنامه‌كه‌مان "كوردستان بزنس " پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیى خۆمان ئاڕاسته‌ى كه‌ناڵى كوردسات‌و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى كاكه گۆران عومه‌ر ده‌كه‌ین، له ده‌ستدانى كاكه گۆران زیان بوو بۆ ته‌واوى رۆژنامه‌نووسان‌و راگه‌یاندنكارانى كوردستان‌و هیواخوازین جێى ره‌حمه‌تى به‌هه‌شتى به‌رین بێت.
هێرش محه‌مه‌د ئه‌لته‌یار
سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوانى خاوه‌نكارانى كوردستان
پرسه‌نامه‌ی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی
بۆ كه‌ناڵی كوردسات-ی خۆشه‌ویست به‌هه‌ناسه‌ی سه‌ردو ئاخێكی پڕ له داخ‌و قورگێكی گریان تیا گیرخواردوو، سه‌ره‌خۆشی له كارمه‌ندانی كوردسات‌و بنه‌ماڵه‌ی جوانی خوێن شیرین‌و ئێسك سوك‌و هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو به‌هره‌دار كاكه گۆران عومه‌ری جوانه‌مه‌رگ ده‌كه‌م، گۆران‌ی جوانه مه‌رگ‌و هه‌میشه ده‌م به خه‌نده‌و پێكه‌نین به‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی توانی جێگایه‌كی پڕ له‌شانازی‌و خۆشه‌ویستی له‌ناو دڵی هه‌ر هه‌موو تاك‌و خێزانێكی كوردا له‌ناوه‌وه‌و له هه‌نده‌رانی كوردستاندا بكاته‌وه‌و جێ په‌نجه‌ی تا هه‌تایه له‌ناو كه‌ناڵی كوردسات-دا به‌جێبهێڵێ، له قوڵایی دڵمه‌وه به‌وپه‌ڕی غه‌م‌و په‌ژاره‌وه هاوبه‌شی غه‌متانم‌و هه‌زار هه‌زار درودو ره‌حمه‌ت بۆ ڕه‌وانی پاكی گۆران‌ی هه‌رگیز له‌بیر نه‌كراو.
هاوخه‌متان هۆمه‌ر دزه‌یی.
پرسه‌نامه‌ی کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی - هۆڵندا
چه‌ند وشه‌یه‌ک وه‌ک پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆم‌و له کورد‌و له بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ کاک گۆران.
مردن.... ناوه‌خت ترین میوان‌و ناکاوترین ده‌ست که له ته‌مه‌ن ده‌ئاڵێ. خۆ هه‌ر چه‌ند چرکه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بوو به خه‌نده‌وه به‌رنامه‌که‌ی پێشکه‌ش ئه‌کردو هیوای ئه‌خواست به‌شداربووه‌که به دڵخۆشی‌و خه‌نده‌وه به‌ره‌و ماڵ بنێرێ.... خۆ هه‌ر چه‌ن ساتێ له‌مه‌وبه‌ر بوو زۆربه‌مانی له ده‌وروبه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌که کۆکردبۆوه‌و ده‌یدواندین. ئاااخ چه‌نێ سه‌یره ئه‌م ته‌مه‌نه عه‌جوله.... چه‌نێ سه‌یره ئه‌م ژیانه پیره.... کێ له ئێمه باوه‌ڕ ئه‌کات جارێکی دی گۆران له ده‌وری شاشه‌که کۆمان ناکاته‌وه‌و جارێکی تر ته‌له‌فزیۆنه‌کانمان به گۆران شادمان ناکه‌نه‌وه؟ ئه‌ی خودایه ئه‌مه چییه ئه‌م مه‌رگه؟ هێشتا زوو بوو.... له کوێوه ئه‌م مه‌رگه ناوازه‌یه هات‌و یه‌خه‌ی خه‌نده‌کانی تۆی گرت؟ له کام کوچه‌ی ئاسمانه‌وه ئه‌م مه‌رگه بێ به‌زه‌ییه ڕا‌سپێردرا بێت‌و له ته‌مه‌نه لاوه‌که‌ی تۆ ژیان بۆ خۆی دروست بکات؟ ئااااخ خودایه.....چ ئه‌سته‌مه گه‌یشتن له‌م مه‌رگه.
نازانم به چ وشه‌یه‌ک خه‌می خۆم بۆ ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌ربڕم و چۆن له‌ده‌ستدانی ئه‌م بێژه‌ره بوێره‌ی گه‌له‌که‌مان پێناسه بکه‌م. من تا ئێستا باوه‌ڕ ناکه‌م گۆران به‌ره‌و ئاسمان ڕێی گرت‌و ئێمه‌ی جێهێشت. من له کۆتایی نوسینی بابه‌تێکدا بووم ده‌رباره‌ی به‌رنامه جوانه‌که‌ی کڵاوێن‌و به نیازی بڵاوکردنه‌وه‌ی بووم، من گشت ڕۆژێ سه‌یری به‌رنامه‌که‌م ده‌کردو توانا‌و بوێری‌و به‌هره‌ی کاک گۆران زیاتر خۆیان به من‌و به هه‌مومان نیشان ئه‌دا.... ئێستا چۆن له پڕ باوه‌ڕبهێنم به‌وه‌ی گۆران ده‌ستی له ده‌سته مردووه‌کانی ئه‌م مه‌رگه بێ مروه‌ته ئاڵاندووه؟ چۆن هه‌ناسه‌کانی ماڵئاواییان له شیبای وڵات کردووه؟
مه‌رگی کاک گۆران ته‌نها جێی ماته‌مینی‌و خه‌م بۆ خانه‌واده‌که‌ی‌و که‌ناڵی کوردسات نییه، به‌ڵکو خه‌مێکه له دڵی هه‌موو بینه‌رانی کوردسات-دا ده‌ڕوێت‌و وه‌رینیشی فره ئه‌سته‌مه.
من به‌ناوی خۆم‌و گشت کوردێکی به شه‌ره‌فه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خۆمان‌و که‌ناڵی کوردسات‌و خانه‌واده‌ی ئه‌رژمه‌ندی کاک گۆران ده‌که‌م‌و هیواخوازم به‌هه‌شتی به‌رین جێی خه‌نده‌و هه‌نگاوه‌کانی دونیاکه‌ی تری بێت.
پرسه‌نامه‌ی ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ به‌ڕێز كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات‌و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى كاكه گۆران‌ى جوانه‌مه‌رگ
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى ناواده‌ى كادیر‌و رۆژنامه‌نووسى چالاكى بوارى راگه‌یاندن، كاكه گۆران عومه‌رى جوانه‌مه‌رگمان پێگه‌یشت. به‌ناوى خۆمان‌و گشت كارمه‌ندانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى راگه‌یاندنى ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له خۆتان‌و گشت بنه‌ماڵه‌و هاوڕێ‌و دۆستانى كاكه گۆران‌ى خوالیخۆشبوو و گشت بینه‌رانى كوردسات ده‌كه‌ین‌و هاوبه‌شى خه‌ماتین.
ماڵئاوایى كاكه گۆران خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك، هه‌روه‌ك كه‌لێنێكى گه‌وره‌ش له كه‌ناڵه‌كه‌تان‌و لاى بینه‌ران‌و بوارى راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌نووسى له كوردستان دروستده‌كات، كه پڕكردنه‌وه‌ى هێنده ئاسان نییه.
له‌خواى گه‌وره‌و میهره‌بان داواكارین گیانى كاكه گۆران‌ى جوانه‌مه‌رگ به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات‌و ئارامى‌و سه‌بوورى به‌گشت لا ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى
راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
پرسه‌نامه‌ی هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر - نه‌روێژ
له كۆچی له ناكاوی كارمه‌نده خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان كاكه (گۆران عومه‌ر)ی هاوڕێم پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌مه‌ڵه‌ی گۆران گیان‌و ته‌واوی كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات ده‌كه‌م.
كاكه گۆران یه‌كێك بوو له هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانم كه بیره‌وه‌ریه‌كانی هه‌رگیز له یادناچێ، به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه له ناخه‌وه خه‌فه‌تباری كردم. هیچ وشه‌یه‌ك شكنابه‌م ده‌ریبڕم بۆ خۆشه‌ویستی كاكه گۆران ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت له یه‌زدان داواكارم جێگه‌ی جوانه‌مه‌رگ به‌هه‌شتی به‌رین بێت‌و سه‌بوریش به هه‌موو لایه‌كمان بدات.
پرسه‌نامه‌ی سایتی چرا تیڤی
به‌ڕێزان له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات سڵاوتان لێبێت
به گه‌یشتنی هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی كادری چالاكی ڕاگه‌یاندنی كوردی كاكه (گۆران عومه‌ر) له ناخه‌وه خه‌مباری كردین، دیاره كاكه گۆران له ڕیگه‌ی شاشه جوانه‌كه‌ی كوردسات-ه‌وه خزمه‌تێكی زۆری گه‌یاندووه به ڕاگه‌یاندنی كوردی، به‌رنامه‌كانی ناوبراو یه‌كێك له پڕ جه‌ماوه‌رترین به‌رنامه بوون له ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستان.. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی لێهاتوویی گۆران بوو له‌م بواره‌دا.
چرا تیڤی دڵگرانه به له‌ده‌ستدانی كادرێكی لێهاتوو لێره‌دا به ناوی به‌رپرس‌و سه‌رجه‌م نووسه‌رو په‌یامنێرانی سایتی چرا تیڤی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و بنه‌ماڵه‌و ته‌واوی كارمه‌ندانی كه‌ناڵی كوردسات‌و ڕۆژنامه‌نووسان‌و ئاشقانی به‌رنامه‌ى (كڵاوێن)و ته‌واوی هاوڕێیانی گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ ده‌كه‌ین
له یه‌زدان داواكارین كه سه‌بوریی هه‌موو لایه‌ك بدات‌و رۆحی كاكه گۆران-یش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
زانا گه‌ڵاڵی
به‌رپرسی چرا تیڤی له نه‌رویژ
په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له نه‌روێژ
تاوێكى دیكه میوانمانبه...!
تائه‌وپه‌ڕى خۆر ئاوابوون گۆران‌ى..
تائه‌وپه‌ڕى باخچه، تاچاو بڕده‌كاو
تا... سنووره‌كانى ته‌ماس؛ هه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌و هه‌ر قاقا..
تا لێوى گوڵه‌باخ، هه‌ر شكۆفه‌و هه‌ر ره‌نگ..
تائه‌وپه‌ڕى میهره‌بانى، سڵاو هاوڕێ
ئێواره‌ت باش ره‌شه گیان...
ئێواره‌ت باش كوڕى پێكه‌نین‌و
كوڕى ئامێزه گه‌رمه‌كانى دۆستایه‌تى ...
ئێواره باش‌و رۆژ باش‌و ژیان باش ...
به‌م هه‌موو زه‌رده‌خه‌نه‌و به‌م هه‌موو خونچه‌و به‌م هه‌موو سۆزه‌وه، تكایه هاوڕێ؛ قاوه‌كه‌ت ته‌واوكه ئه‌وجا بڕۆ ..
ده‌ى هاوڕێ، كه‌مێكى تر؛ هێنده‌ى په‌پووله له ڕاموسانى گوڵ ده‌بێته‌وه، میوانمانبه ...
ده‌ى هه‌ناسه؛ ده‌ى گۆران گیان، به‌رنامه‌یه‌ك‌و دووان‌و سیانى تر
تا .. ئه‌وكاته‌ى به لێوارى ئێواره‌یه‌كه‌وه كانى وه‌ك چه‌م هاژه ده‌كات
تا .. چراى حه‌رفه سه‌وزه‌كانى رۆحت بۆ "زینۆ" پێده‌كه‌یت
تا .. "ره‌نج" به‌حه‌رفه‌كانى ئه‌م ته‌نیاییه قه‌سیده‌یه‌كى تر، له‌ئینجانه‌ى دڵا ده‌چێنێ، تا.. "ئامانج" به فرمێسكه‌كانى، به‌هه‌ناسه سارده‌كانى، به‌رنامه‌یه‌كى تر ده‌نووسێته‌وه،
تكایه، له‌لامانبه هاوڕێ، كه‌مێكى تر میوانمانبه گۆران گیان..
تائه‌م زینده‌گییه پڕبێ له گۆران‌ى، تاچراى ئه‌م كوردسات-ه هه‌ر بگرِێ، تائه‌م تاسه‌ى بیركردنه نه‌شكێ
ئاخر.. ئێمه هه‌ر بیرت ده‌كه‌ین‌و هه‌ر خۆشمانده‌وێیت..
گۆران گیان...
ئه‌وه‌تاین، هه‌موو لێره‌ین، تۆ نه‌بى، فرمێسك‌و گریانه رۆح ته‌زێنه‌كه‌ى "شیلان"، "به‌كر"و "سامان"و "ئیسماعیل"، "ره‌نج"و "شڤان"و "سالار".. ئه‌وه‌تاین، هه‌موو به ته‌وێڵى ئه‌م ماڵئاواییه‌وه، به‌دیار ئه‌م كۆسته‌وه، به‌ته‌نیشت چاوه پڕ حه‌سره‌ته‌كانى "تاڤگه"وه.. هه‌موو لێره‌ین..
خه‌نده‌و قاقا خۆشنوده‌كه‌ى تۆ نه‌بێ..
ده‌ى گۆران گیان؛ توو چاوى پرِ ئومێدى "زینۆ"، توو سوێنده‌كه‌ى كوردسات.. توو هه‌ناسه‌كانى دایكت‌و توو ئه‌م حه‌سره‌ته‌ى باوكت، ته‌نیا به‌رنامه‌یه‌كى تر، كه‌مێكى تر.. ئه‌م خۆر ئاوابوونه جێبهێڵه..
گۆران گیان، ده ئه‌م دڵته‌نگییه، ئه‌م كۆسته، ئه‌م بیركردنه بشكێنه..
ده‌ى گۆره گیان؛ ده‌ى ره‌شه گیان.. ئێمه ژماره‌ى مۆبایله‌كه‌تمان لایه‌و هه‌رگیز نایسڕینه‌وه، به‌ڵام توو چاوه گه‌شه‌كانى خۆت، ته‌نیا جارێكى تر زه‌نگمان بۆلێبه، كه‌مێكى تر میوانمانبه..
ئاخر؛ چاوه‌ڕێتین، ئێمه چیدى ناگرین، تۆش هیچ نه‌بێ دڵمان مه‌شكێنه
ئێواره‌یه‌كى دیكه‌ش میوانمانبه....
--------------------------------
ناوه‌كان- ناوى هاوڕێ‌و هاوكاره‌كانى گۆران-ى جوانه‌مه‌رگن..
مه‌ریوان و هاورِێیانت له كوردستانى نوێ
پرسه‌نامه‌ی شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانيا
هه‌واڵی مه‌رگي ناواده‌ی كاكه گۆران له ده‌رگای دڵ‌و ويژدانی داين‌و دايچڵه‌كاندين، خه‌مێكی گه‌وره‌ی پێبه‌خشين‌و ئێستا له‌ژێر ئازاری دره‌ختی باڵابه‌رزی ئه‌و كۆسته‌دا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ راوه‌ستاوين.
پرسه‌نامه‌ی فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید - ستۆکهۆڵم
ئاخ هیچم نییه پێتان بێژم له قوڵپی گریان زیتر، ببورن په‌نجه‌کانم له‌گۆكه‌وتوون، فرمێسکه‌کانم پاڵه‌وانی وشه‌کانی گۆران گیان خۆزگه‌م به‌و مه‌رگه پاک‌و جوانه‌ت، خۆزگه منیش له‌پاش مه‌رگم جیهانێکی گه‌وره‌ی لای جه‌ماوه‌ر بنیات بنێت، وه‌ک ئه‌و جیهانه‌ی که تۆ بۆمانت به‌جێهێشت، گۆڕه‌که‌ت پڕ له نور بێت، خوا سه‌بوریی‌من‌و هاوڕێکانت‌و کشت که‌سوکارت بداته‌وه، ماڵئاوا کاکه گۆران گیان ماڵئاوا بۆ یه‌کجاری سه‌رخه‌وێک بشکێنه، هاکا من‌و ئه‌وانی تریش هاتین بۆ لات..
پرسه‌نامه‌ی سامان شاسوار - سوید
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاکه گۆران‌و ستافی کوردسات ده‌که‌م.
له خواداواکارم ئه‌م فریشته‌یه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات‌و سه‌بوریی خانه‌واده‌و یارو یاوه‌رانی بدات.
پرسه‌نامه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ی.ن.ك
بۆ به‌ڕێز/ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات
بابه‌ت/ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی جوانه‌مه‌رگبوونی كادیری لێهاتوو و به ئه‌مه‌كی كه‌ناڵه‌كه‌تان، كاكه (گۆران عومه‌ر) مان پێگه‌یشت، له‌ده‌ستدانی كاكه گۆران زیانێكی گه‌وره‌بوو له راگه‌یاندنی كوردی كه‌وت‌و قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كارێكی زه‌حمه‌ت‌و وه‌دی نه‌هاتووه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه به‌ناوی خۆمان‌و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به مه‌كته‌به‌كه‌مان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌و له خۆمان‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانی جوانه‌مه‌رگ ده‌كه‌ین‌و له یه‌زدان داواكارین به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
ئازاد جندیانی
لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن
4/10/2008
پرسه‌نامه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك
بۆ به‌ڕێز كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات
سڵاوێكی گه‌رم
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كاره‌ساتی كۆچی دوایی كاكه ( گۆران عومه‌ر)مان بیست، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره خۆشی له خوتان‌و بنه‌ماڵه‌یان ده‌كه‌م، به‌شداری غه‌می هه‌موولایه‌كتانین.
له یه‌زدانی گه‌وره داواكارم خوالێخوشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و سه‌بوری هه‌موو لایه‌كتان بدات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
براتان عبدولره‌حمان مسته‌فا
پارێزگاری كه‌ركوك
4/10/2008
به‌ڕێز كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات
دڵگرانی خۆمان پیشانده‌ده‌ین به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوڕێ‌و ڕۆژنامه‌نووسی لێهاتوو كاكه (گۆران عومه‌ر)، هه‌واڵی كۆچی دوای كه‌لێنیكی گه‌وره‌ی جێهیشت له دڵی هه‌مواندا، بۆیه جارێكی تر هاوخه‌می خۆمان ده‌رده‌بڕین‌و له یه‌زدان داواكارین به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات‌و خوای گه‌وره سه‌بووری گشت بنه‌ماڵه‌و گشت هاوڕێكانی بدات.
دلێر سه‌مه‌د
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای كه‌ركوك
4/10/2008
هۆنراوەیەک بۆ گۆران
گوڵێکی سوور - شاڵاو
تــۆ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان بــــووی
ئه‌مشه‌و چ زوو وا هه‌ڵکشـــــای
یان دره‌ختی لقه دار بـــــــــووی
به‌م پایزه که‌وتیه ده‌م بــــــــــای
له‌م غوربه‌ته خــــه‌مناکه‌دا
میوانی ئێواران بووی تـــۆ
کــــامــــــه کڵاوت هه‌ڵــــداوه
تیا نووسرابوو بێ به‌ختی تۆ
به‌ڵێن بێ دوای تۆ هه‌ر کاتێ
کـــلاوێکی جـــــــــوان ببینم
گوڵێکی سووری یادی تۆ
له ژێر ئه‌م کلاو بڕوێنــم
پرسه‌نامه‌ی ماڵپه‌ڕی مه‌به‌ست-ی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان
ئێمه وه‌كو سایتی مه‌به‌ستی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان له شاری هه‌ولیر، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاكه گۆران‌و كه‌ناڵی كوردسات‌و گشت خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، هیواخوازین جێگه‌ی كاكه گۆران به‌هه‌شت بێت‌و سه‌بووریش بێت بۆ خانه‌واده به‌ڕیزه‌كه‌ی‌و ئه‌مه‌ش دوا كۆستیان بێت.
پۆڵا مه‌حمود
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی مه‌به‌ست - هه‌ولیر
پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
بۆ به‌رێزان سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌رو
كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات
به خه‌م‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی كادرێكی لاو‌و به‌ئه‌زموونی راگه‌یاندنی كوردی به‌گشتی‌و كه‌ناڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان-مان پێگه‌یشت.
كۆچی (گۆران عومه‌ر) كه‌سه‌رێكی گه‌وره‌ی له دڵ‌و ده‌روونی ئێمه‌و بینه‌رانی كه‌ناڵی كوردسات له شاری كه‌ركوك. خوای گه‌وره سه‌بوری ئێوه‌و بنه‌ماڵه‌ی كاكه گۆران بدات.
رزگار عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
پرسه‌نامه‌ی نووسینگه‌ی كه‌ركوك-ی كه‌ناڵی كوردسات
بۆ به‌ڕێز كه‌ناڵی كوردسات
به‌ناوی خۆم‌وستافی نووسینگه‌ی كه‌ركوكی كه‌ناڵی كوردسات ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین.
مه‌رگی گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ دڵ‌و ده‌روونمانی تاساند.. مه‌رگی ئه‌و كه‌ڵه رۆژنامه‌نووسه لاوه ده‌روونی پیرو گه‌نج‌و ژن‌و پیاوی كه‌ركوكییه‌كانی هه‌ژاند.
فرمێسك رێگه‌مان نادات هیچ گوزارشتێك له مه‌رگی كاكه گۆران بكه‌ین، ئه‌وه‌نده نه‌بێت ده‌ڵێین مه‌رگی ئه‌و سوورترمان ده‌كات له‌سه‌ر درێژه‌پێدان به خه‌رمانی پڕ كار‌و چالاكیی ئه‌وو خه‌لیل عه‌بدوڵڵای هاوڕێ‌و هاوكێشه‌یكه رووداوی ئوتۆمبێل لێكتر دوورمانیان خسته‌وه.. ئه‌وان هه‌میشه نه‌مرن.
عومه‌ر غه‌ریب - نووسینگه‌ی كه‌ركوكی كه‌ناڵی كوردسات
پرسەنامەى زاگرۆس تى ڤى
کەناڵى ئاسمانى زاگرۆس بە بۆنەى کۆچى ناوادەى کاکە (گۆران عومەر)ى پێشکەشکارى بەرنامەى (کڵاوێن)ى کەناڵى کوردسات بەهۆى کارەساتێکى دڵتەزێن بەناوى بەرێوەبەرایەتى گشتى‌و سەرجەم کارمەندانى کەناڵى زاگرۆس پرسەو سەرەخۆشى خۆى ئاڕاستەى خانەوادەو هاوڕێ‌و کارمەندانى کەناڵى کوردسات دەکات.
پرسه‌نامه‌ی ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس - نۆروێژ
به ناوی خۆم و هاوکارانم له ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس پرسه‌و سه‌ره خۆشی خۆمان پێشکه‌س به بنه ماڵه‌و که‌سو کاری جوانه‌مه‌رگ کاک گۆران عومه‌ر ده‌که‌ین وخۆمان له خه‌می له ده‌ست دانی ئه‌و ئازیزه‌دا به شه‌ریک ده‌زانین، هه‌ر وه‌ها هاوده‌ردی خۆمان له گه‌ل کارمه‌ندانی که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ده‌ر ده‌برێن
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
پرسه‌نامه‌ی هاوڕێیانی زانكۆی گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ
ئێمه وه‌ك هاوڕێیانی زانكۆی كاكه گۆران به دڵێكی پڕ خه‌م‌و كه‌سه‌ره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵی كوردسات‌و بنه‌ماڵه‌ی كاكه گۆران عومه‌ر ده‌كه‌ین.
هیوادارین ئه‌مه دوا كۆستی ئه‌وان بێت‌و جێگه‌ی كاكه گۆران-یش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
هاوڕێیانی گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ
ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی 2007-2008
به‌شی راگه‌یاندن - زانكۆی سلێمانی
پرسه‌نامه‌ی کۆمیته‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردوستان - سوید
به‌ناوی کۆمیته‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستانه‌وه له سوید له ناخی دڵمانه‌وه هاوبه‌شی خه‌م‌و په‌ژاره‌ی بنه‌ماڵه‌و هاوڕییانی کاکه گۆران-ی جوانه‌مه‌رگ ده‌که‌ین‌و پرسه‌و سه‌ره‌خوشی خومانیان پێڕاده‌گه‌یه‌نین.
به‌داخێکی گرانه‌وه ئه‌وهه‌واڵه کتوپڕه‌مان بیست که ناخمانی هه‌ژاند هیوای سه‌بوری بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌خوازین‌و روحی پاکی جوانه مه‌رگیش شاد بێت
پرسه‌نامه‌ی خه‌نده جه‌مال - سلێمانی
هاوكارمان له بواری كاری راگه‌یاندن، رۆحسوك‌و چه‌له‌نگ كاكه گۆران، كۆچی ناواده‌ت غه‌مباری كردین، ئه‌وه‌نده‌م پێده‌كرێت بڵێم، گیانت شاد بێت‌و شوێنت به‌هه‌شت بێت، ئینشائه‌ڵڵا....
ناخۆشترین سات ئه‌و ساته‌بوو كه سێهه‌م رۆژی جه‌ژن چاوه‌ڕێی دوا به‌رنامه‌ی كڵاوێن-ه ره‌نگینه‌كه‌ت بووم، به‌ڵام له‌بری تێكستی به‌رنامه‌كه‌ت تێكستی پرسه‌نامه‌كه‌ت دابه‌زی‌و خوێندمه‌وه، خوا سه‌بوری كه‌سوكاریشت بدات.. هاوڕێ دواماڵئاواییت لێده‌كه‌م. خه‌نده جه‌مال ره‌ئووف
پرسه‌نامه‌ی که‌رتی رێكخستنی ستۆکهۆڵم
به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی که‌رتی رێكخستنی ستۆکهۆڵم پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌یکاکه گۆران‌ی جوانه مه‌رگ و که‌ناڵی کوردسات ده‌که‌ین.
خه‌مبارین به‌کۆچی دوای میوانه روح سوکه‌که‌ی شه‌وانی ره‌مه‌زان وهه میشه له‌دڵماندا به زیندووی ده‌ژی.
که‌رتی ڕێکخستنی ستۆکهۆڵم
پرسه‌نامه‌ى ماڵپه‌ڕی شه‌مال نێت
به‌ڕیزان (بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارى كاكه گۆران)
هاوڕێیانى كاكه گۆران
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى كاكه (گۆران عومه‌ر)ى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى (كڵاوێن)ى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات ـ مان بیست، له‌ناخه‌وه هه‌موومانى هه‌ژاند
02:55 | 2008/10/8 | رێبەر

دواى هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هاوكارمان (گۆران عومه‌ر) له شاری هه‌ولێره‌وه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌شاری سلێمانى له ڕێوره‌سمێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراواندا كه ژماره‌یه‌كی زۆرله رۆژنامه‌نووسان‌و هونه‌رمه‌ندان‌و نوێنه‌ری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی كوردسات‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانی ئاماده‌ى بوون له گۆڕستانی (گردی سه‌یوان) ته‌رمی كادری چالاك‌و لێهاتوی كه‌ناڵه‌كه‌مان (گۆران عومه‌ر) به‌خاك سپێردرا، كه دوێنێ له روداوێكی هاتووچۆدا له‌ڕێگه‌ی هه‌ولێر- سلێمانى گیانی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش راگه‌یاندنی كوردی‌و سه‌ندیكاى رۆژنامه نووسان به‌گشتی‌و كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نوسێكی پسپۆڕ‌و كادرێكی به سه‌لیقه‌و خۆشه‌ویستی له‌ده‌ستدا.
(گۆران‌ی جوانه مه‌رگ) یه‌كێك بوو له‌و كادره به‌توانایانه‌ی كه ساڵ له‌دوای ساڵ له ڕێگه‌ی به‌رنامه هه‌مه‌ره‌نگه‌كانیه‌وه له كوردسات زیاتر ده‌بووه خۆشه‌ویستی خه‌ڵك‌و سه‌رنجی بینه‌رانی بۆ لای خۆی راده‌كێشا، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ته‌مه‌نێكی كورتدا خه‌رمانێك چالاكی‌و به‌رهه‌می جۆراجۆری بۆ به‌جێهێشتین‌و ئه‌رشیفی كه‌ناڵه‌كه‌مانی به به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
فۆتۆ: ره‌وا عه‌لی









02:47 | 2008/10/8 | رێبەر
گۆران : نامەوێت لە دەریای راگەیاندندا بخنکێم و ناشمەوێت بگەمە کەنار ' بۆیە بەردەوام مەلە دەکەم .

گۆران عومه‌ر یه‌كێك بوو له‌و گه‌نجه چالاكانه‌ى كه له‌بوارى راگه‌یاندا كاری ده‌كرد‌و له‌كه‌ناڵى خاك‌و كوردسات چه‌ندین به‌رنامه‌ى ئاماده‌و پێشكه‌شده‌كرد، گۆران-ى جوانه‌مه‌رگ سه‌باره‌ت به‌ژیانى خۆى ده‌ڵێت: من گۆران عومه‌ر ره‌شیدم نارازیى نیم له ناوه‌كه‌ى خۆم، (گۆران) له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌میشه باوه‌ڕم به گۆڕانه، وه‌ك ناسنامه‌كه‌م پێمده‌ڵێت من له ساڵى 1983 له‌خێزانێكى مام ناوه‌ند له سلێمانى له‌دایكبووم‌و وه‌ك ده‌ڵێن بزێوییه‌كانى منداڵیم به‌ڵگه‌ى راستودروست بوون به‌وه كه له هیچ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه نه‌چم.
له پۆلى پێنجه‌مى سه‌ره‌تایى بووه به‌ئه‌ندامى تیپى مۆسیقاى نه‌ورۆز، له‌و تیپه‌وه تێكه‌ڵ به دنیا جوانه‌كه‌ى هونه‌ر بووه، له به‌شێكى وته‌كانیدا گۆران ده‌ڵێت: ویستم بچمه په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كان، به‌ڵام وه‌ریاننه‌گرتم، بیرمه هاورێیه‌كم پێیوتم ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌یمانگه‌ش هونه‌رت خۆشبوێت،
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له مانگى ئابى 1998 بوومه ئه‌ندامى سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجان‌و له وێنه‌كێشانه‌وه بۆ مۆسیقا‌و له‌وێشه‌وه بۆ شانۆ، له شانۆشه‌وه پاشان بۆ شعر‌و دواتر كامێرام خۆشویست‌و خۆم فێرى وێنه‌گرتن كرد به كامێراى ڤیدیۆ، ساڵى 1999-ش بوومه ئه‌ندامى به‌شى راگه‌یاندنى سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجان،
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ده‌ستبه‌كاربوونیشى له كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات، گۆران ده‌ڵێت: فڕێدرامه ناو ده‌ریاییه‌كى پان‌و به‌رینه‌وه كه ئه‌ویش ده‌ریاى راگه‌یاندن بوو، من كه‌وتمه مه‌له‌كردن‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامم‌و ناهێڵم بخنكێم‌و ناشمه‌وێت بگه‌مه كه‌ناره‌كانى ئه‌و ده‌ریایه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت به‌به‌رده‌وامى مه‌له‌بكه‌م، له‌سه‌ره‌تاشدا بوومه پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى چه‌پك، كه ئێستاش پێمده‌ڵێن گۆران-ى چه‌پك، له 31ى مارسى 2001 به‌رنامه‌ى نوێبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستێكى به‌رز له ته‌له‌فزیۆنى خاك بینرا، ئه‌م به‌رنامه‌یه ماوه‌ى ساڵێك به‌رده‌وامبوو.
ساڵى 2004-یش به‌رنامه‌ى ساتێك له‌ته‌مه‌ن له‌دایكبوو، كه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش ماوه‌ى ساڵێك به‌رده‌وامبوو، دوابه‌دواى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له دوو به‌رنامه‌ى دیكه‌دا گۆران خزمه‌تى به‌رچاوى به راگه‌یاندنى كوردى كردووه‌و هه‌ردوو به‌رنامه‌كه‌ش له كه‌ناڵى كوردسات-ه‌وه پێشكه‌شكران كه ئه‌وانیش به‌نامه‌ى تێل پرسیار‌و پرسیار ئێكسپرێس بوون.
گۆران-ى جوانه‌مه‌رگ ده‌رچووى به‌شى راگه‌یاندنى كۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانى زانكۆى سلێمانى بوو ساڵى 2007- 2008.
له‌دواین به‌رنامه‌شدا گۆران عومه‌ر له مانگى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا به‌به‌رنامه‌یه‌كى نوێ‌و سه‌رنجراكێشه‌وه له شاشه‌ى كوردساته‌وه به‌رنامه‌ى كڵاوێن-ى پێشكه‌شكرد‌و بینه‌رێكى زۆرى له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌لاى خۆیدا راكێشا.

02:40 | 2008/10/8 | رێبەر
سوپاس نامەیەك لە کەناڵی کوردسات - ەوە

هه‌ر به بۆنه‌ی مه‌رگی ناواده‌ی كاكه گۆران‌ی جوامه‌رگه‌وه به‌ناوی سه‌رپه‌رشتیارو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی كوردسات-ه‌وه
زۆر سوپاسی لێپرسراوو نوێنه‌رانی ده‌زگا حكومی‌و حزبیه‌كانی شاری هه‌ولێرو به‌تایبه‌تی
به‌رێزان سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ( ى.ن.ك)و
نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێرو پشتیوان سادق لێپرسراوى لقى هه‌ولێر ( پ.د.ك) ده‌كه‌ین،
كه ئه‌ركیان كێشاوه‌و به‌شداربوون له‌گه‌ڵماندا، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی
دكتۆر‌و كارمه‌نده‌كانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن‌و رزگارى شارى هه‌ولێرو دانیشتوانى گوندى مام چۆغان‌و
كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی هه‌رێمى كوردستان‌و كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین،
كه به‌شدارییان كرد له مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هاوكارمان (گۆران عومه‌ر)،
سوپاسی تایبه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به شێوازی جیاجیا به‌شدارییان كردووه
له‌م كۆسپه گه‌وره‌یه‌داو هاوخه‌می خۆیان پێراگه‌یاندین، دووباره سوپاسی هه‌موو لایه‌نێك ده‌كه‌ین
كه بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێست‌و هاوخه‌میه‌تان نیشانه‌ی وه‌فادارییه به‌رامبه‌ربه خه‌بات‌و
خزمه‌تی كاكه (گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ) له بواری راگه‌یاندندا
كه له‌ڕێگه‌ی شاشه‌ی كه‌ناڵی كوردسات-ه‌وه پێشكه‌ش به بینه‌رانی كردووه.
02:26 | 2008/10/8 | رێبەر
گۆران عومەر-ی پێشکەشکاری بەرنامەی كڵاوێن بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لە دەستدا

به داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى هاوكارو كارمه‌ندى چالاك‌و كاراى كه‌ناڵى كوردسات‌و پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى كڵاوێن، گۆران عومه‌ر، راده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رله‌ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 2/10، له رووداوێكى هاتوچۆدا له رێگه‌ى هه‌ولێر-سلێمانى دڵه مه‌زنه‌كه‌ى له لێدان كه‌وت‌و بۆ دوایینجار ماڵئاوایی لێكردین.
دواى هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هاوكارمان (گۆران عمر) له‌شاری هه‌ولێره‌وه پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3\10، له‌شاری سلێمانى له ڕێوره‌سمێكی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراواندا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان‌و هونه‌رمه‌ندان‌و نوێنه‌ری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی كوردسات‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانی ئاماده‌ى بوون له گۆڕستانی (گردی سه‌یوان) ته‌رمی كادری چالاك‌و لێهاتوی كه‌ناڵه‌كه‌مان (گۆران عمر) به‌خاك سپێردرا.
پرسه‌ى پیاوان له مزگه‌وتى شێخ عه‌بدولقادرى چوێسه یه له گه‌ڕه‌كى شێخان-ى شاری سلێمانى‌و ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3/10، یه‌كه‌م رۆژى پرسه‌كه‌یه‌تى.
به‌ناوى كارمه‌ندان‌و ستافى ماڵپه‌ڕى كوردسات-ه‌وه پرسه‌و سه‌رخۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى كه‌سوكارى هاوكارمان گۆران عومه‌ری جوانه مه‌رگ ده‌كه‌ین‌و له‌خواى گه‌وره‌ش داواكارین گیانى پاكى به به‌هه‌شتى به‌رین شادبكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له 14 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو